evolution theory
را قبول کرده اند.
Sent to you by گریلا via Google Reader:
گه‌وره زانای به‌ريتانی ستيڤن هۆکینگ له وه‌ڵامێکی فیزیاویدا ڕایده‌گه‌ینێ که خودا گه‌ردونی دروست نه‌کردوه.
له کتێبێک‌دا که 9 ی ساپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵ بڵاو ده‌بێته‌وه به‌ناوی( دیزاینی گه‌وره) زانای به‌ریتانی دووری ده‌خاته‌وه که خودا گه‌ردونی دروستکردبێت.
ستیڤن هۆکینگی 69 ساڵه له کتێبێک‌دا که به هاوکاری زانایه‌کی ئه‌مریکی به چاپیان گه‌یانده‌وه، ڕوونی ده‌کاته‌وه که خودا هیچ ڕۆڵێکی نیه له دروستکردنی گه‌ردوندا.
له وتارێکدا که ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی رۆژی پینج شه‌ممه‌ی ڕابوردوو بڵای کردۆته‌وه زانای ناوبراو ده‌ڵێ زانستی فیزیای نوێ هیچ بوارێک ناهێڵێته‌وه بۆ باوه‌ڕکردن به‌وه‌ی که خوایه‌ک گه‌ردونی دروستکردبێت.
وه ستیڤن هۆکینگ ده‌ڵێ چۆن چارلز داروین و تیۆره‌که‌ی جێگایان به خواد چۆڵکرد ده‌رباره‌ی زانستی زینده‌وه‌رزانی، ئێستاش چه‌ند تیۆرێکی تازه هه‌ر بۆچونێک به درۆ ده‌خه‌نه‌وه ده‌رباره‌ی بوونی خوایه‌ک که گه‌ردونی دروستکردبێت.
هۆکینگ له کتێبه‌که‌یدا (دیزاینی گه‌وره) که چاپخانه‌ی یۆرکا چه‌ند بڕگه‌ی لێ بڵاو کردۆته‌وه هه‌وڵ ده‌دات وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه ئایه گه‌ردون پێوستی به خوایه‌ک هه‌بووه بۆ دروست بوون؟ ئه‌و به‌دڵنیایه‌وه ده‌ڵێ نه‌خێر. وه ئه‌وه‌ی به ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که ناسراوه ته‌نها ئه‌نجامی حه‌تمی یاساکانی فیزیا بووه.
هۆکینگ ده‌ڵێ یاسایه‌کی وه‌ک یاسای کێشکردن توانیوه‌تی له هیچه‌وه گه‌ردون دروستبکات، وه دروستکردنێکی ڕه‌مه‌کی ئاوها هۆکار بووه که شتێک هه‌بێ له بڕی ئه‌وه‌ی شتێک نه‌بێت وه‌ک بوونی ئیمه‌وه و بوونی گه‌ردون، وه ده‌ڵێ که گه‌ردون پێوستی به تروسکه‌یه‌کی خوا نه بووه بۆ دروست بوون.
ئه‌و کتێبه که به هاوکاری نیلۆد ملودیناوی ئه‌مریکی گه‌یانراوه‌ته چاب و ده‌کردن بڕیاره پێش هاتنی پاپای فاتیکان بۆ به‌ریتانیا بڵاو بکرێته‌وه، وه‌ک ده‌ڵێن کتێبه‌که تیۆریه‌کی ته‌واو و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زانستیه و بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌کاته ئه‌وه‌ی که جێگایه نه هێڵێته‌وه بۆ خودا ده‌رباره‌ی ئه‌فراندن و دروستکردنی گه‌ردوون.
هۆکینگ له کتێبه‌که‌دا ده‌ڵێ لێدانی یه‌که‌م له باوه‌ڕبوون ساڵی 1992 هات که زاناکان دڵنیا بوون که هه‌ستاره‌یه‌ک هه‌یه به ده‌وری ئه‌ستێره‌یه‌کدا به پێچه‌وانه‌ی خۆر ده‌سوڕێته‌وه، وه ده‌ڵێ ته‌نها ڕیکه‌وته‌کانی باری هه‌ستێره‌کانی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی یه‌ک خۆری و خۆشبه‌ختی ئێمه‌یه که مه‌ودایه‌کی دروست هه‌یه له نێوان ڕۆژ و زه‌ویدا که ئه‌مه‌ش وای کردوه خه‌ڵکانێک وا بڕوا بکه‌ن که ئامانج له‌م دۆخ و دیزاینه ڕازیکردنی مرۆڤه.
وه پرۆفیسۆر هۆکینگ پێی وایه گه‌ردونی تر هه‌ن، که به فره گه‌ردون ناویان ده‌بات نه‌ک ته‌نها هه‌ستاره گه‌لی ده‌روه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خۆر، وه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر نیه‌تی خواوه‌ند دروستکردنی نه‌ژادی به‌شه‌ر بێت مانای وایه ئه‌و گه‌ردون و هه‌ستاره‌نای تر زیاده‌ن به‌و واتایه‌ش پێویست نین، ئه‌ی بۆ هه‌ن؟
وه له وه‌ڵامێکدا ده‌رباره‌ی تیۆره‌تازه‌که‌ی، هۆکینگ ئاماژه‌یدا که ناوی تێۆری ئێمه(M) و ده‌ڵێ 11 دووری کات و شوێنی هه‌یه که بریتیه له له‌رینه گۆڕاوه‌کان و ئۆتۆمه بنه‌ڕه‌تیه‌کان و تارماییه دوره‌کان و سێ خاڵی دووریی و چه‌ند ته‌نێکی تری که سته‌مه بیهێنینه پێش چاومان و مه‌ودایه‌کی فراوان داگیرده‌که‌ن له بۆشاییدا.
لای خۆیه‌وه زانای به‌ریتانی ئاته‌ئیستی بواری زینده‌وه‌ر زانی که به‌ناوبه‌نگه به کتێبه‌که‌ی( وه‌همی خوا) خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به تیۆره‌که‌ی هۆکینگ و وتی ئا ئه‌مه‌یه داروینیزمی تایبه‌ت به خودی سه‌راپای سروشت نه‌ک ته‌نها بونه‌وه‌ره زیندوه‌کان که له دووتۆیدا زینده‌وه‌ریش ده‌ژێ، ڕێک ئه‌وه‌یه که هۆکینگ ده‌یڵێ، من زۆر گرنگی ناده‌م به زانستی فیزیا به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و شته‌م به فه‌رز وه‌رگرتووه که ئه‌و ده‌یڵێ.
سه‌رچاوه
ئیلاف
بی بی سی به عه‌ره‌بي
سی ئێن ئێن
05/09/2010

Things you can do from here:
- Subscribe to » سه‌رۆك كۆماری ئێران ده ڵێت بریتانیا جه زیره ێکی بچووکه له غه رب ئه فریقایه using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment