Sent to you by گریلا via Google Reader:
قه‌شه که به‌ڵێنى وه‌رگرتووه كه مزگه‌وت له‌نزیك باڵه‌خانه رِووخاوه‌كه‌ى شارى نیویۆرك
دروست نه‌كرێت
قه‌شه ک پرۆژه‌كه‌ى كردۆته‌وه كه‌برِیاریدابوو قورئانى پیرۆز له‌یادى رووداوه‌كه‌ى 11 ى سێپه‌تمبه‌ردا بسووتێنێت، ئه‌وه‌شى بۆ ئه‌وه گێرِایه‌وه كه‌ئه‌و به‌ڵێنى وه‌رگرتووه كه مزگه‌وت له‌نزیك باڵه‌خانه رِووخاوه‌كه‌ى شارى نیویۆرك دروست نه‌كرێت.
قه‌شه‌ى تووندرِه‌وى كڵێسه‌ى (گینیسفیل) ى وویلایه‌تى فلۆریدا رایگه‌یاند: ئه‌و پاشه‌گه‌ز بۆته‌وه له‌سووتاندنى 200 دانه له‌قورئان، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ڵێنى وه‌رگرتووه كه دروست كردنى باڵه‌خانه‌و مزگه‌وته‌كه له‌نزیك باڵه‌خانه رِووخاوه‌كانه‌وه بۆ شوێنێكى تر بگوازرێته‌وه.
پاشه‌گه‌ز بوونه‌وه‌ى قه‌شه له‌دواى ئه‌وه‌دێت كه‌له‌سه‌رتاسه‌رى جیهانى ئیسلامى و جیهان به‌گشتى نیگه‌رانییه‌كى زۆرى لێكه‌وته‌وه‌و سه‌رۆك و گه‌وره به‌رپرسانى جیهانى نیگه‌رانى خۆیان له‌و باره‌یه‌وه نیشاندا‌و گروپه چه‌كداره‌كانیش هه‌رِه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان كرد ئه‌گه‌ر بێت و قه‌شه‌ى ناوبراو ئه‌و كاره بكات ئه‌وا ئه‌وان ده‌ست ناپارێزن له‌پێكانى ئامانجه‌كانیان له‌هاوڵاتیان و سه‌ربازانى مه‌سیحى له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كدا بێت

Things you can do from here:
- Subscribe to » سه‌رۆك كۆماری ئێران ده ڵێت بریتانیا جه زیره ێکی بچووکه له غه رب ئه فریقایه using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment