Sent to you by گریلا via Google Reader:
که‌ماڵ که‌ریمی:ئه‌لقاعیده ئێستا به کرده‌وه هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کیی کۆماری ئیسلامییه له ناوچه‌دا.کوردستان _ به‌شی سیاسی: به‌رێز که‌ماڵ
که‌ریمی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له لێدوانێکی تایبه‌ت دا بۆ «کوردستان» باسی له پیلانی هاوبه‌ش و مه‌ترسیداری کۆماری ئیسلامی و گرووپه رادیکاڵه ئیسلامییه‌کانی وه‌ک ئه‌لقاعیده له کوردستان کرد و داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش له لایه‌ن حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێش گرتن له گه‌شه سه‌ندنی تیرۆریزمی و بیری رادیکاڵیزمی ئیسلامی به پێویستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گرو هه‌نووکه‌یی زانی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی «حدک» نیگه‌رانی خۆی له چالاکیی ئازادانه‌ی هێزو گرووپه رادیکاڵه ئیسلامییه‌کان و ئه‌لقاعیده له کوردستان ده‌ربڕی و وتی: کۆماری ئیسلامی به مه‌یدان دان به‌و گرووپانه و هاوکاری کردنیان چه‌ند مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی هه‌یه. یه‌که‌م ئه‌وه‌یکه ده‌یه‌وێ له کوردستان به بره‌ودان به بیری رادیکالیزمی ئیسلامی رووبه‌ڕووی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دێموکراسیخوازی کوردستان ببێته‌وه. دووه‌م به نانه‌وه‌ی شه‌ر و کێشه‌ی ئایینی لانیکه‌م بیری به‌شێک له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به لارێ‌دا ببا و به چه‌شنێک به جێگه‌ی ئه‌وه‌ی که خه‌لک بیر له رزگاری له چنگی دیکتاتۆری و سه‌ره‌رۆیی کۆماری ئیسلامی بکه‌نه‌وه زیاتر بیر له شه‌ڕ و کێشه‌ی ئایینی و مه‌زهه‌بی بکه‌نه‌وه… به‌رێز که‌ریمی له درێژه‌دا کرانه‌وه‌ی ته‌له‌ویزیۆنی «اهل بیت» بۆ شیعه‌کان به لایه‌نێکی ئه‌و پرۆژه‌یه له قه‌ڵه‌م ده‌دا که له‌و تلویزیۆنه‌دا به‌رده‌وام بێ رێزی و ته‌وهین به سوونی مه‌زهه‌به‌کان ده‌کرێ تا هه‌م سوونییه‌کان دژی شیعه‌کان هان بدا و هه‌م شیعه‌کان دژی سوونییه‌کان هان بدا.
که‌ماڵ که‌ریمی مه‌به‌ستی سێهه‌می کۆماری ئیسلامی بۆ ئاستی کێشه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کانی کۆماری ئیسلامی گێرایه‌وه و وتی ئێستا به‌کرده‌وه ئه‌لقاعیده هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی کۆماری ئیسلامییه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئامریکا و رۆژئاوا. به باوه‌ری به‌رێز که‌ریمی ئه‌لقاعیده و کۆماری ئیسلامی زۆر خاڵی هاوبه‌ش و ئامانجی هاوبه‌شیان پێکه‌وه هه‌یه و به تایبه‌ت کۆماری ئیسلامی لانیکه‌م له‌م قۆناخه‌دا زۆر پێویستی به القاعیده هه‌یه تا بتوانێ له‌و رێگه‌یه‌وه کێشه‌ی زۆرتر بۆ ئامریکا و رۆژئاواییه‌کان درووست بکا و سه‌رنجی ئه‌و وڵاتانه به‌ره‌و لای ئه‌و گرووپه به لارێ‌دا ببا. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی به‌دووری نه‌زانی که هاوکاری کردن و ئازادکرانی چالاکیی گرووپه رادیکاڵه ئیسلامییه‌کان له کوردستان له چوارچێوه‌ی ئیمتیازدانی رێژیم به ئه‌لقاعیده له ناوچه‌که‌دا بێ.
به‌رێز که‌ماڵ که‌ریمی له کۆتاییدا جارێکی دیکه جه‌ختی له سه‌رپێویستی کار و به‌رنامه‌ی هابه‌شی هێز و لایه‌نه کوردستانییه‌کان له‌و پێوه‌ندییه‌دا کرده‌وه‌و کاری، فه‌رهه‌نگی، له قاودانی پیلانه‌کانی کۆماری ئیسلامی و وریا کردنه‌وه‌ی رای گشتی و هه‌روه‌ها له ئاستی دیپڵۆماسی و نێونه‌ته‌وه‌ییشدا ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی له به‌ره‌ی دژی تیرۆردان، به به‌شێک له‌و به‌رنامه هاوبه‌شانه زانی که ده‌بێ هێزه کوردستانییه‌کان کاری له‌سه‌ر بکه‌ن.
کوردستان _ به‌شی سیاسی: به‌رێز که‌ماڵ که‌ریمی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له لێدوانێکی تایبه‌ت دا بۆ «کوردستان» باسی له پیلانی هاوبه‌ش و مه‌ترسیداری کۆماری ئیسلامی و گرووپه رادیکاڵه ئیسلامییه‌کانی وه‌ک ئه‌لقاعیده له کوردستان کرد و داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش له لایه‌ن حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێش گرتن له گه‌شه سه‌ندنی تیرۆریزمی و بیری رادیکاڵیزمی ئیسلامی به پێویستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گرو هه‌نووکه‌یی زانی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی «حدک» نیگه‌رانی خۆی له چالاکیی ئازادانه‌ی هێزو گرووپه رادیکاڵه ئیسلامییه‌کان و ئه‌لقاعیده له کوردستان ده‌ربڕی و وتی: کۆماری ئیسلامی به مه‌یدان دان به‌و گرووپانه و هاوکاری کردنیان چه‌ند مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی هه‌یه. یه‌که‌م ئه‌وه‌یکه ده‌یه‌وێ له کوردستان به بره‌ودان به بیری رادیکالیزمی ئیسلامی رووبه‌ڕووی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دێموکراسیخوازی کوردستان ببێته‌وه. دووه‌م به نانه‌وه‌ی شه‌ر و کێشه‌ی ئایینی لانیکه‌م بیری به‌شێک له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به لارێ‌دا ببا و به چه‌شنێک به جێگه‌ی ئه‌وه‌ی که خه‌لک بیر له رزگاری له چنگی دیکتاتۆری و سه‌ره‌رۆیی کۆماری ئیسلامی بکه‌نه‌وه زیاتر بیر له شه‌ڕ و کێشه‌ی ئایینی و مه‌زهه‌بی بکه‌نه‌وه… به‌رێز که‌ریمی له درێژه‌دا کرانه‌وه‌ی ته‌له‌ویزیۆنی «اهل بیت» بۆ شیعه‌کان به لایه‌نێکی ئه‌و پرۆژه‌یه له قه‌ڵه‌م ده‌دا که له‌و تلویزیۆنه‌دا به‌رده‌وام بێ رێزی و ته‌وهین به سوونی مه‌زهه‌به‌کان ده‌کرێ تا هه‌م سوونییه‌کان دژی شیعه‌کان هان بدا و هه‌م شیعه‌کان دژی سوونییه‌کان هان بدا.
که‌ماڵ که‌ریمی مه‌به‌ستی سێهه‌می کۆماری ئیسلامی بۆ ئاستی کێشه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کانی کۆماری ئیسلامی گێرایه‌وه و وتی ئێستا به‌کرده‌وه ئه‌لقاعیده هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی کۆماری ئیسلامییه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئامریکا و رۆژئاوا. به باوه‌ری به‌رێز که‌ریمی ئه‌لقاعیده و کۆماری ئیسلامی زۆر خاڵی هاوبه‌ش و ئامانجی هاوبه‌شیان پێکه‌وه هه‌یه و به تایبه‌ت کۆماری ئیسلامی لانیکه‌م له‌م قۆناخه‌دا زۆر پێویستی به القاعیده هه‌یه تا بتوانێ له‌و رێگه‌یه‌وه کێشه‌ی زۆرتر بۆ ئامریکا و رۆژئاواییه‌کان درووست بکا و سه‌رنجی ئه‌و وڵاتانه به‌ره‌و لای ئه‌و گرووپه به لارێ‌دا ببا. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی به‌دووری نه‌زانی که هاوکاری کردن و ئازادکرانی چالاکیی گرووپه رادیکاڵه ئیسلامییه‌کان له کوردستان له چوارچێوه‌ی ئیمتیازدانی رێژیم به ئه‌لقاعیده له ناوچه‌که‌دا بێ.
به‌رێز که‌ماڵ که‌ریمی له کۆتاییدا جارێکی دیکه جه‌ختی له سه‌رپێویستی کار و به‌رنامه‌ی هابه‌شی هێز و لایه‌نه کوردستانییه‌کان له‌و پێوه‌ندییه‌دا کرده‌وه‌و کاری، فه‌رهه‌نگی، له قاودانی پیلانه‌کانی کۆماری ئیسلامی و وریا کردنه‌وه‌ی رای گشتی و هه‌روه‌ها له ئاستی دیپڵۆماسی و نێونه‌ته‌وه‌ییشدا ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی له به‌ره‌ی دژی تیرۆردان، به به‌شێک له‌و به‌رنامه هاوبه‌شانه زانی که ده‌بێ هێزه کوردستانییه‌کان کاری له‌سه‌ر بکه‌ن.

Things you can do from here:
- Subscribe to (title unknown) using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment