Sent to you by گریلا via Google Reader:
via Latest entries on: Renaissance News on 11/13/10
خوێنه‌ری به‌رێز! به مه‌به‌ستی سپاس و پێرانێن و ئه‌مه‌گناسی بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌ته نیشتمانپه‌روه‌رانه که هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان بۆ خزمه‌ت به‌خاک و نیشتمان،به‌زمان و فه‌رهه‌نگ و داب ونه‌ریتی کۆمه‌ڵی کورده‌وای ته‌رخان کردوه. ده‌ستم به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژژمێره کرد، که پێکهاتووه له: کۆچی دوایی، تیرۆر و شه‌هید بوونی که‌سایه‌تی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، ئاینیی، شاعیر، نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس، هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ،مۆسیقاژه‌ن، ئه‌کته‌ری سینه‌ما و ته‌له‌فیزیون،نیگارکێش،په‌یکه‌رتاش،یاریزان،ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزب و رێکخراوی سیاسی،کۆمه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگی،رادیۆ و ته‌له‌فیزیون. رۆژنامه و گۆڤار و رووداو و به‌سه‌رهاتی تاڵ و شیرین و... ئه‌و نه‌ته‌وه به‌شخوراوه، به‌ڵام دڵسۆز و خۆراگر له هه‌موو بواره‌کان بۆ داکۆکی و به‌رگری له خاک و زمان و کلتووری ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له‌ده‌ست داگیرگه‌رانی دژه کورد شیلگیرانه خزمه‌ت و خه‌باتیان کردوه.هیوادارم نه‌وه‌ی نویێ هه‌م دلسۆزانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بناسن وهه‌م هه‌ل بده‌ن بۆ قه‌ره بوو کردنه‌وه‌ی له ده‌ست دانی ئه‌و ئازیزانه جێگه‌یان پڕبکه‌نه‌وه. رۆحیان شاد و رێگایان پڕ رێبوار بێ. دڵنیام که ئه‌و رۆژژمێره به‌شێکی بچوکن له هه‌موو ئه‌و رووداو به‌سه‌رهاتانه‌ی گه‌لی کورده. هه‌روه‌ها ره‌نگ بێ که‌م و کۆری هه‌ڵه و په‌له‌شی تێدا بێ هیوادارم به چاوی ره‌خنه و هه‌ڵه و په‌ڵه‌کانم بۆ ده‌ستنیشان که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نتر بێ.تیبێنی :1- من له رێکه‌وتی سال ، مانگ ورۆژه‌کانی رووداوه‌کان به‌رپرسیارنیم.2- هه‌وڵ دراوه هه‌رچی له سایت ورۆژنامه و کتیبه‌کان دۆزراوه‌ته‌وه به بی جیاوازی و ده‌مارگرژی له‌م رۆژژمێره دا تومار کراون. به‌شی یه‌که‌م ژانوییه - January 1 1ی ژانوییه‌ی ساڵی نوێ زاینیی،ده‌ستپێكه‌كه‌ی هه‌فته‌ی له‌دایكبوونی عیسا مه‌سیحه و،ڕۆژژمێره‌كه‌ش "ڕۆژژمێری زایینی"یه.له ساڵی 1582ی زایینی دا،پاپ گریگووری هه‌شته‌م،دوایین ئاڵوگۆڕی له‌و ڕۆژژمێره‌دا كرد و ئێستاكه به «ڕۆژژمێری گریگووری» به‌ناوبانگه. 2 1ی ژانوییه‌ی 1918 کۆبوونه‌وه‌ی حاكمى گشتى به‌ریتانیا (وڵسن) له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود و پیاوماقوڵانى شاری سلێمانى. 3 1ی ژانوییه‌ی 1943 كۆچى دوایى مه‌لا ئه‌فه‌ندى زاناى ئایینى به‌ناوبانگى شارى هه‌ولێر . 4 1ی ژانوییه‌ی 1955 كردنه‌وه‌ى ئێستگه‌ى رادیۆى ده‌نگی ئێره‌وان له ئه‌رمه‌نستان به‌سه‌رپه‌رشتى جاسم جه‌لیل. 5 1ی ژانوییه‌ی 1970 دیدار و چاو پێکه‌وتنی سه‌دام حوسێن له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا بارزانی له ناوچه‌ى ناوپردان له باشووری کوردستان. 6 1ی ژانوییه‌ی 1974 بڵاوبوونه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى برایه‌تى له‌شارى به‌غدا. 7 1ی ژانوییه‌ی 2009 دامه‌زرانی کانالی ئاسمانی تی.ئار.تی 6 (T.R.T)ته‌له‌فیزیونی کوردیی له لایه‌ن حکومه‌تی تورکیه. 8 1ی ژانوییه‌ی 1999 دامه‌زرانی کانالی ئاسمانی کوردسات سه‌ر به راگه‌یاندنی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له شاری سلیمانی. 9 2ی ژانوییه‌ی 2006 دامه‌زرانی کانالی ئاسمانی رۆژهه‌ڵات تی ڤی سه‌ربه کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران. 10 2ی ژانوییه‌ی 1983 دامه‌زراندنى یه‌كیه‌تى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان . 11 3ی ژانوییه‌ی 1920 کتێبی مه‌م و زینی ئه‌حمه‌دى خانى بۆ یه‌كه‌م جار به زمانی كورد چاپ و بڵاو کرایه‌وه له‌شارى ئه‌سته‌مبۆل كه‌وته به‌رده‌ستى خوێنه‌ران. 12 3ی ژانوییه‌ی 1976 ماڵئاوایی شاعیرى كورد مه‌لا حامید مه‌لا حه‌مدون . 13 4ی ژانوییه‌ی 1990 کۆچی داویی پڕۆفیسۆر حاجی جندی زانای ناوداری و فلۆلكۆرستی لێهاتوو کورد. 14 4ی ژانوییه‌ی 1913 کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی كوردى له‌شارى خویه له هه‌رێمى رووسیا كه به ئه‌لف و بێى رووسى عبدالرزاق به‌درخان وانه‌ى تێدا ده‌گوته‌وه.ئه‌و قوتابخانه‌یه 29 قوتابى هه‌بوو. 15 5ی ژانوییه‌ی 2000 كۆچى دوایى محه‌ممه‌د حوسێن به‌رزنجى شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ر،ریالیست و رخنه‌گر له شاری سلێمانی. 16 5ی ژانوییه‌ی 1971 کۆچی دوایی خادیم حاجی میرزا عه‌بدوڵڵا، شاعیر به توانا وناسراوی کورد له شاری سلێمانی 17 5ی ژانوییه‌ی 1984 ماڵئاوایی توفیق وه‌هبی نووسه‌ر، زمانه‌وان و مێژوو نووسی ناوداری کورد له شاری له‌نده‌ن. 18 6ی ژانوییه‌ی 2000 ماڵئاوایی شاعیرى كورد مه‌حه‌مه‌د شێخ حوسێن ، ناسراو به (ع، ح، ب). 19 6ی ژانوییه‌ی 2003 كۆچى دوایى هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كارى كورد عه‌زیز سه‌لیم . 20 6ی ژانوییه‌ی 2002 دامه‌زرانی رێکخراوی چاودێری کوردۆساید(چاک) 21 7ی ژانوییه‌ی 1923 چوونى سمایل خانى شكاك (سمکۆ) بۆ سلێمانى که له لایه‌ن شێخ مه‌حموود پێشوازى لێ کرا. 22 7ی ژانوییه‌ی 1946 چاپ وبڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڤارى كوردستان له شاری مه‌هاباد . 23 7ی ژانوییه‌ی2006 مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانى راگه‌یاند. 24 7ی ژانوییه‌ی 1981 کۆچی دوایی قادر زیره‌ک(قادرئه‌حمه‌د مسته‌فا)هونه‌رمه‌ندی کۆرانیبێژ له شاری هه‌ولێر. 25 7ی ژانوییه‌ی 2001 ماڵئاوایی که‌ریم حیسامی نووسه‌ر،وه‌رگێر وچالاکوانی سیاسی و نیشتمانپه‌روه‌ری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سوئید. 26 8ی ژانوییه‌ی 1918 ویلسۆن سه‌رکۆماری ئا‌مریکا له خاڵی دوازده‌ی چارده خاڵی به‌رنامه‌ی خۆیدا، که وه‌ك پێشنیار پێشكه‌شی هێزه یه‌کگرتووه‌کانی سه‌رده‌می ده‌كا, داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ کورده‌کان ده‌کات. 27 8ی ژانوییه‌ی 2009 کۆچی دوایی محه‌ممه‌د ناسری زیانی پاوه‌یی موفتی ناوداری ناوچه‌ی هه‌ورامان له شاری تاران. 28 8ی ژانوییه‌ی 1923 به‌مه‌ستى پێشوازى كردنى له‌سمكۆ خانى شكاك بۆ شارى سلێمانى هه‌موو دوكان و فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كانى شار داخران. 29 8ی ژانوییه‌ی 1924 چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ى زارى كرمانجى . 30 9ی ژانوییه‌ی 1926 چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ى (بانگى كوردستان) له‌لایه‌ن (مسته‌فا پاشاى یامۆڵكى) به‌هه‌مووی 2 ژماره لێ ده‌رچوو. 31 9ی ژانوییه‌ی 1990 لێژنه‌ى فۆلكلۆرى كوردى، مۆزه‌خانه‌یه‌كى تایبه‌تی بۆ كه‌له‌پورى كوردى له قه‌ڵاى شاری هه‌ولێر كرده‌وه. 32 9ی ژانوییه‌ی 1997 کۆچی دوایی حه‌سیب قه‌ره‌داخی شاعیری لێهاتوو ونیشتمانپه‌روه‌ر و به‌ندکراوی سیاسی کورد له شاری سلێمانی. 33 10ی ژانوییه‌ی 1910 دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه‌ى هێڤى (هیوا) له‌لایه‌ن چه‌ند قوتابییه‌كى كورد له شاری ئه‌سته‌مبۆڵ له وڵاتی تورکیه. 34 10ی ژانوییه‌ی1974 پێک هاتنی چواره‌مین كۆنگره‌ى یه‌كیه‌تى نووسه‌رانى كورد له‌شارى به‌غدا. 35 10ی ژانوییه‌ی 1946 چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی یه‌که‌م ژماره‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که هه‌تا ئێستا 546 ژماره‌ی لێ ده‌رچووه. 36 11ی ژانوییه‌ی 1969 كۆچى دوایى شۆرشگێرى و چالاکوانی سیاسی كورد شێخ ئه‌حمه‌د بارزانى . 37 12ی ژانوییه‌ی 1992 بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ژماره‌ى رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ زمانحاڵى ئۆرگانى یه‌كیه‌تى نیشتیمانى كوردستان. 38 12ی ژانوییه‌ی 1988 كۆچی دوایی محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌حمه‌د میرزا مه‌نگوڕی شاعیر و نوسه‌ری به‌توانا وجێگری فه‌رمانده‌ی هێزی بۆكان له کۆماری کوردستان. 39 13ی ژانوییه‌ی 1910 كۆچى دوایى شاعێری ناوداری کورد شێخ ره‌زاى تاڵه‌بانى له شاری به‌غدا. 40 14ی ژانوییه‌ی 1993 کۆچی دوایی جه‌ڵال میرزاکه‌ریم شاعیری نوێکار و لێهاتووی کورد له شاری هه‌ولێر. 41 14ی ژانوییه‌ی1976 ماڵئاوایی سواره‌ی ئێلخانیزاده شاعیری شۆرشگێر و ناوداری کورد له شاری تاران. 42 14ی ژانوییه‌ی 1998 کۆچی دوایی محه‌ممه‌د قازی وه‌رگیری به توانا و ناودار کورد له شاری تاران پیته‌ختی ئێران. 43 14ی ژانوییه‌ی 2006 ماڵئاوایی مامۆستا ئیبراهیم فه‌تاحی کۆرانیبێژی کورد له شاری بۆکان 44 15ی ژانوییه‌ی1971 پێک هاتنی كۆنفرانسى یه‌كه‌مى یه‌كیه‌تى نووسه‌رانى كورد لقى هه‌ولێر . 45 15ی ژانوییه‌ی 1998 دامه‌زراندنى ته‌له‌فزیۆنى هه‌رێمی كوردستان له‌شارى هه‌ولێر. 46 15ی ژانوییه‌ی2007 له سێداره‌دران به‌رزان تكریتى زر براى دیكتاتۆرى عێراق وعه‌واد به‌نده‌ر سه‌رۆكى دادگاى شۆرشى پێشوو،له‌سه‌ركێشه‌ى دوجه‌یل. 47 15ی ژانوییه‌ی 2010 یه‌که‌مین فیستێڤاڵی لاوانی کورد له جورجیای ئا‌مریکا. 48 16ی ژانوییه‌ی 1950 چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى هه‌ولێر . 49 16ی ژانوییه‌ی 2000 قه‌ڵاى هه‌ولێر له لایه‌ن رێكخراوى یونسكۆى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خسترایه نێو لیستى ئه‌و سه‌د شوێنه‌واره‌ى كه‌له‌سه‌ر ئاستى جیهان دا بریارى خزمه‌تكردن و پاراستنیان دراوه. 50 17ی ژانوییه‌ی1953 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى راسته‌وخۆى په‌رله‌مانى له عێراق به‌رێوه چوو. 51 17ی ژانوییه‌ی 1999 دامه‌زرانی کانالی ئاسمانی کوردستان تی ڤی زمان حالی پارتی دێموکراتی کوردستان. 52 18ی ژانوییه‌ی 1919 به‌شداری شه‌ریف پاشاى خه‌ندان نوێنه‌رى گه‌لى كورد له كۆنفرانسى ئاشتى له (پاریس) له‌نێوان (به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا) به‌مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى ئیمپراتۆرى عوسمانى بێ ئه‌وه‌ى باسی له مافى گه‌لى كورد. 53 18ی ژانوییه‌ی 1997 ماڵئاوایی عه‌باسى حه‌قیقى شاعیرى به توانا‌و لێهاتووی كورد له شارى بۆكان 54 18ی ژانوییه‌ی 1988 کۆچی دوایی ئه‌حمه‌د ئاکۆ (ئه‌حمه‌د به‌کر) نووسه‌ری به‌توانای چیرۆکی فۆلکۆری کوردی ناوچه‌كانی ڕانیه و قه‌ڵادزه له‌شاری هه‌ولێر. 55 19ی ژانویه‌ی 1988 ماڵئاوایی بابا مه‌ردۆخی روحانی شێوا شاعیری لێهاتووی کورد. 56 19ی ژانوییه‌ی 2009 كۆچی دوایی محه‌ممه‌د نووری شاعیری نیشتیمانپه‌روه‌ری کورد له گوندی گردی قه‌بران له شاری بۆكانی به‌خاك سپێردرا. 57 20ی ژانوییه‌ی 1987 ماڵئاوایی خوداداد عه‌لى هونه‌رمه‌ندى کۆرانیبێژی به توانا و هه‌ست بروینی كورد له شاری به‌غدا. 58 20ی ژانوییه‌ی 1920 هێرشی حكومه‌تى عوسمانى بۆ سه‌ر شاری ده‌رسیم و داگیرکردنی دووباره ئه‌م شاره. 59 20ی ژانوییه‌ی1923 نامه‌ی شێخ مه‌حموود مه‌لیكى كوردستان بۆ یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت و داواى یارمه‌تى. 60 21ی ژانوییه‌ی 1919 سه‌ركه‌وتنی له‌شكرى كورد له‌شه‌ری نێوان هێزه‌كانى كورد و ئێرانی ،له دامێنى چیاى شه‌كریاز و له‌ناوچه‌ى کانى ده‌ره. 61 21ی ژانوییه‌ی 1926 چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی ژماره‌ى یه‌كه‌مى رۆژنامه‌ى ژیان له شاری سلێمانى. 62 21ی ژانوییه‌ی 1958 كۆچى دوایى شاعيرى لێهاتووی كورد مه‌عروف جیاوك . 63 22ی ژانوییه‌ی 1946 ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان له کۆبوونه‌ویکی زیاترله 20 هه‌زار که‌س له نوێنه‌رای ناوچه جیاوازه‌کانی کوردستان له چوارچرای مه‌هاباد و پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د به سه‌رۆک کۆماری کوردستان هه‌ڵبژیرا. 64 22ی ژانوییه‌ی 1961 دواین كۆبوونه‌وه‌ى مه‌لا مسته‌فا بارزانى و عبدالكریم قاسم سه‌رۆک کۆماری عێراق. 65 22ی ژانوییه‌ی 1998 پیشوازی وپشتیوانی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ست پێکردنی هه‌ولی ئاشتیخوازانه به‌مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به شه‌ری براکۆژی له‌نێوان پارتی و یه‌کیه‌تی له باشووری کوردستان. 66 22ی ژانوییه‌ی 1991 كۆچى دوایى شاعیرى به توانا كورد بورهان جاهید . 67 23ی ژانوییه‌ی 1922 هێرشی هێزه‌كانى حكومه‌تى ئێران بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانى سمكۆى شكاك. 68 23ی ژانوییه‌ی 1932 مۆركردنى رێككه‌وتنامه له نێوان دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و توركیه به‌مه‌به‌ستى لێدانى و تێکشکانی شۆرشى ئارارات . 69 24ی ژانوییه‌ی 1981 کۆچی دوایی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری کورد له شاری که‌رکوک. 70 24ی ژانوییه‌ی 1922 راگه‌یاندنى هاوبه‌شی شانشینى (عێراق و به‌ریتانیا) به مه‌به‌ستی پێك هێنانى حكومه‌تى كوردى له‌چوارچێوه‌ى سنوورى (عێراق).له‌وناوچانه‌ى كه زۆربه‌یان كوردن. 71 24ی ژانوییه‌ی 1970 کۆچی دوایی خه‌لیل سه‌دیقی هونه‌رمه‌ند و تێکۆشه‌ری سیاسی له شاری مه‌هاباد. 72 24ی ژانوییه‌ی 1964 ماڵئاوایی مسته‌فا پاشای یامولکی سه‌رکرده‌ی سوپای عوسمانی و رۆژنامه نووسی کورد. 73 24ی ژانوییه‌ی1985 شه‌هید کردنی مامه ریشه نه‌جمه‌دین شكور ره‌ئوف پێشمه‌رگه وفه‌رمانده‌ی که‌رتی جه‌باری زوربه‌ی داستانه پڕسه‌روه‌رییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. 74 25ی ژانوییه‌ی 1989 کۆچی دوایی دكتۆر سدیق ئه‌تروشی نوسه‌ر و وه‌رگیر،چالاكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌رو پێشکه‌وتنخوازی کورد له شاری قه‌ڵادزێ. 75 25ی ژانوییه‌ی 2007 مالئاوایی موزه‌فه‌ر سلێمان شه‌ریف شاعیرى به توانای كورد له شارى هه‌ولێر. 76 25ی ژانوییه‌ی 1926 كۆچى دوایى زاناى كورد مامۆستا ئه‌حمه‌دى كاكه مه‌حمود. 77 25 ژانوییه‌ی 1998 کۆچی دوایی محه‌ممه‌د ماملی هونه‌رمه‌ندی کۆرانیبێژی ناوداری کورد له شاری مه‌هاباد. 78 25ی ژانوییه‌ی 1986 کۆچی دوایی ئه‌یار زاخۆلی(ئه‌یازیوسف ئه‌حمه‌د)هونه‌رمه‌ندی کۆرانی فۆلکلۆری ره‌سه‌نی کوردی له شاری مووسل. 79 25ی ژانوییه‌ی 2010 له‌سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به عه‌لی شیمیایی سه‌رپه‌رستی ویران کردنی وقه‌لاچوو کردنی باشووری کوردستان. 80 26ی ژانوییه‌ی 1939 بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ژماره‌ى رۆژنامه‌ى ژین له‌لایه‌ن شاعیرى به‌ناوبانگى كورد پیره‌مێرد له‌شارى سلێمانى. 81 26ی ژانوییه‌ی 2008 كردنه‌وه‌ى كۆنگره‌ى ناساندنى جینۆساید له‌سه‌ر گه‌لى كورد له شارى هه‌ولێر. 82 27ی ژانوییه‌ی 1948 خۆپێشاندان له‌دژى ده‌سه‌ڵاتى شانشینى عێراق له سه‌رانسه‌ری شاره‌کانی عێراق و کوردستان. 83 29ی ژانوییه‌ی 1939 كردنه‌وه‌ى ئێزگه‌ى رادیۆ ده‌نگی كوردى له شاری به‌غدا. 84 29ی ژانوییه‌ی 1947 چاوپێکه‌وتنی مه‌لا مسته‌فا بارزانى له گه‌ڵ شاى ئێران و كاربه‌ده‌ستانى به‌ریتانیا و ئه‌مریكا له شارى تاران. 85 29ی ژانوییه‌ی 1992 کۆچی دوایی عومه‌ر ده‌بابه پاریزه‌ر و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان. 86 29ی ژانویه‌ی 2996 مالئاوایی سه‌عدوڵڵا بامه‌ڕنی هۆزانڤان،خه‌باتگێری کوردپه‌روه‌ر و فلکلور ناسی ناوداری کورد له شاری باموڕنی. 87 30ی ژانوییه‌ی 1919 چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی گۆڤارى كوردستان له‌شارى ئه‌سته‌مبۆل به 5 زمان، ئه‌م گۆڤاره 19ژماره‌ى لێ بڵاوكرایه‌وه. 88 30ی ژانوییه‌ی 1952 كۆچى دوایى شاعیرى لێهاتووی كورد به‌ختیار زێوه‌ر. 89 30ی ژانوییه‌ی 1997 كۆچى دوایى شێخ عوسمانى نه‌قشبه‌ندى له‌شارى ئه‌سته‌مبۆڵ. 90 30ی ژانوییه‌ی 2005 فلیمى كیسه‌له‌كانیش ده‌فرن له ده‌رهێنانی به‌همه‌نى قوبادى له ڤیستیڤالى (ترۆمسۆى)نۆروێژ دا خه‌ڵاتى ئه‌وروپاى پێبه‌خشرا. 91 30ی ژانوییه‌ی 2005 پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى كوردستان و عێراق به‌شداری به‌رچاوی خه‌ڵک له‌م هه‌ڵبژارده‌نه‌دا. 92 30ی ژانوییه‌ی 2005 کۆکردنه‌وه ئیمزاى بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى ریفراندۆم. 93 31ی ژانوییه‌ی 1978 شه‌هید کردنی ئارام (شاسوار جه‌ڵال) رۆژنامه‌نووس و سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران له گوندی ته‌نکیسه‌ر ناوچه‌ی قه‌رداخی باشووری کوردستان. 94 31ی ژانوییه‌ی 1987 کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی تێکۆشه‌ری سیاسی و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دێموکراتی کوردستان له شاری ورمێ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. فێورییه - February 1 1ی فورییه‌ی 1995 دامه‌زرانی پارتى نيشتمانى كوردستان له باشووری کوردستان. 2 1ی فێورییه‌ی 2007 کۆچی دوایی پرۆفسۆر شاکرۆ خدۆ مخۆ نووسه‌ری ناودار و دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی لیکۆڵینه‌ری کورد له شاری مۆسکۆ. 3 1ی فێورییه‌ی 2006 دامه‌زرانی کانالی ئاسمانی کۆمه‌ڵه تی ڤی سه‌ربه حیزبی کۆمونیستی ئێران (کۆمه‌ڵه). 4 1ی فێورییه‌ی 2004 کاره‌ساتی جێژنی قۆربان ته‌قینه‌وه‌ی مه‌لبه‌ندی 3ی و مه‌قه‌ری 2ی یه‌کیه‌تی و پارتی له شاری هه‌ولێری باشووری کوردستان. 5 1ی فێورییه‌ی 1921 پێک هاتنی كۆنفرانسێك له‌شارى له‌نده‌ن له‌سه‌ر كێشه‌ى كورد . 6 1ی فێورییه‌ی 1974 پێک هاتنی كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان. 7 1ی فێورییه‌ی 1995 دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى چه‌وساوان و جووتیارانى كوردستان. 8 1ی فێورییه‌ی 1999 كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى راوێژكارى په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى له‌شارى دهۆك. 9 2ی فێورییه‌ی 1914 راپه‌رینی کورده‌کانی بتلیس له باکووری کوردستان. 10 2ی فێورییه‌ی 1926 دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵى زانستى كورد له‌لایه‌ن پیره‌مێرد له شاری سلێمانى. 11 2ی فێورییه‌ی 1955 مۆركردنى رێككه‌وتنامه‌ى په‌یمانى به‌غدا(سنتۆ)له نێوان(توركیه،عێراق، ئێران،پاكستان، ئه‌مریكا،به‌ریتانیا)كه چه‌ند به‌ندێكى دژ به‌خه‌باتى گه‌لى کورد بوون. 12 2ی فێورییه‌ی 19662 پێکهاتنی كۆنگره‌ى دووه‌مى یه‌كیه‌تى مامۆستایانى كوردستان له شارى سلێمانى. 13 2ی فێورییه‌ی 1972 پێکهاتنی كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كیه‌تى مامۆستایانى كوردستان له شارى هه‌ولێر. 14 3ی فێورییه‌ی 1908 داگیركردنى شارى مه‌هاباد له‌لایه‌ن هێزه‌کانی تورك ،دوای سێ هه‌فته شاره‌كه‌یان چۆل كرد. 15 3ی فێورییه‌ی 2000 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى له شارى سلێمانى. 16 4ی فێورییه‌ی 1928 خستنه خواره‌وه‌ى دوو فرۆكه‌ى نیزامی تورك، له‌لایه‌ن كورده‌وه له ناوچه‌ى ئاگرى. 17 4ی فێورییه‌ی 1973 پێکهاتنی كۆنگره‌ى چواره‌می یه‌كیه‌تى مامۆستایانى كوردستان له شارى هه‌ولێر. 18 4ی فێورییه‌ی 2007 راگه‌یاندنى ژوورى یه‌كیه‌تى بازرگانى و پیشه‌سازییه‌كانى كوردستان له شارى هه‌ولێر. 19 4ی فێورییه‌ی 2005 به‌رێوه‌چوونی ڤیستیڤاڵى پێشه‌وا قازى محه‌ممه‌د له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له شارى هه‌ولێر. 20 5ی فێورییه‌ی 1993 ساڵرۆژی دامه‌زراندنى پارتى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان. 21 5ی فێورییه‌ی 1971 بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ژماره‌ى گۆڤارى ده‌نگى مامۆستا زمانحاڵى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان لقى سلێمانى. 22 6ی فێورییه‌ی 1919 شه‌ریف پاشاى خه‌ندان له‌سه‌ر كێشه‌ى ره‌واى نه‌ته‌وه‌ى كورد چاوى به (كلیمانسۆى) به‌رپرسى كۆنفرانسى ئاشتى له‌پاریس كه‌وت و داواى ئۆتۆنۆمى بۆ كوردستان له دیاربه‌كر،خرپوت،به‌تلیس،موسڵ کرد. 23 6ی فێورییه‌ی 1992 چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆڤارى په‌یامى راستى له شاری سلێمانى. 24 6ی فێورییه‌ی 1994 ساڵرۆژی دامه‌زرانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له باشووری کوردستان. 25 6ی فێورییه‌ی 2009 کۆچی دوایی عه‌بدولقادری ده‌باغی(مامه‌قاله) نووسه‌ر،وه‌رگێرو نیشتمانپه‌روه‌ری کورد له شاری له‌نده‌نی بریتانیا. 26 6ی فێورییه‌ی 1935 کۆچی دوایی ئه‌حمه‌د موختارجاف شؤرشگێر،روناکبیرو شاعیری لێهاتووی کورد له شاری هه‌ڵه‌بجه. 27 9ی فێورییه‌ی 1917 گفتوگۆى نێوان كامیل به‌درخان و رووسه‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌ى بۆتان. 28 10ی فێورییه‌ی 1964 ئاگربه‌س له نێوان ئه‌رته‌شی عێراق وکورده‌کانی باشوری کوردستان، وناکۆکی فکری له نێو پارتی دیموکراتی کوردستان مه‌لا مسته‌فا و جه‌لال تاڵه‌بانی و برایم ئه‌حمه‌د ! 29 11ی فورییه‌ی 1946 پێک هێنانی حکوومه‌تی کوردستان و هه‌یئه‌تی ره‌ئیسه‌ی میللی (کابینه‌ی وه‌زیران)ئه‌و هه‌یئه‌ته له 14 وه‌زیر پێک هاتبوو 30 11ی فێورییه‌ی 1979 شؤرشی گه‌لانی ئێران و رووخانی ریژیمی دیکتاتوری پاشایه‌تی له ئێران. 31 11ی فیورییه‌ی 2009 دامه‌زرانی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستان(که‌پێكهاته‌ی رێكخراوی لاوانی یه‌كێتی و پارتی و پارتی كۆمۆنیستی كوردستان) له هه‌ولێر. 32 12ی فێورییه‌ی 2008 کۆچی دوایی محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج مه‌عروف بێژه‌ر و دارهێنه‌ری شانۆ و سه‌رۆکی ئارشیڤی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له شاری سلێمانی. 33 13ی فێورییه‌ی 1925 یه‌كه‌م شه‌ر و تێک هه‌ڵچوون له نێوان شۆرشگێرانى سه‌ربه شێخ سه‌عیدى پیران و هێزه‌کانی سوپاى توركیه. 34 14ی فێوریه‌ی 1925 سه‌رهه‌ڵدانێکی گه‌وره له باکوری رۆژئاوای کوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی شێخ سه‌عید. 35 14ی فێوریه‌ی 1949 رۆژی شه‌هیدانی حیزبی شیوعی به‌ده‌ست ریژیمی پاشایه‌تی عێراق. 36 14ی فێورییه‌ی 1925 شێخ سه‌عیدى پیران داراهێنی كرده پێته‌ختى كاتى كوردستان. 37 15ی فێورییه‌ی 1970 ساڵرۆژی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران.(ئێستا بۆوته چوار به‌ش) 38 15ی فێورییه‌ی 1979 شه‌هید بوونی حه‌مه حوسێن که‌ریمی تێکۆشه‌ری سیاسی و یه‌کیک له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه. 39 15ی فێورییه‌ی 2006 دامه‌زرانی کانالی ئاسمانی تیشک تی ڤی سه‌ربه حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. 40 15ی فێورییه‌ی 2007 پێک هاتنی ناوه‌ندی نووسه‌رانی کورد له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی کورد. 41 16ی فێورییه‌ی 1925 کۆچی دوایی ئه‌مین فه‌یزی به‌گ ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رز و که‌سایه‌تی ناوداری کورد. 42 16ی فێورییه‌ی 1999 رفاندنی عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان سه‌رۆکی پارت کرێکارانی کوردستان (پ کا کا) له کینێا بۆ تورکیه. 43 16ی فێورییه‌ی 1928 كۆچى دوایى ئه‌فسه‌رو ئه‌دیب و شاعیر‌و نووسه‌رى لێهاتووی كورد ئه‌مین فه‌یزى به‌گ. 44 17ی فێورییه‌ی 1964 راگه‌یاندنی ئاگر به‌س له نێوان عبدالسلام عارف سه‌رۆك كۆمارى عێراق و مه‌لا مسته‌فا بارزانى. 45 17ی فێورییه‌ی 2006 ساڵرۆژی دامه‌زرانی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان. 46 17ی فێورییه‌ی 1998 کۆچی دوایی مینا خانم قازی ژنه تێکۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ری کورد،و خیزانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د سه‌رۆک کۆماری کوردستان له شاری مه‌هاباد 47 18ی فیۆرییه‌ی 1953 دامه‌زراندنى یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان . 48 18ی فیۆرییه‌ی 1953 كۆچى دوایى زانا‌و مێژوو نووسى كورد (ره‌شید باسمى). 49 18ی فیۆرییه‌ی 1955 مۆركردنى رێككه‌وتنامه‌ى به‌غدا له نێوان (عێراق – توركیه) به‌مه‌به‌ستى سه‌ركوت كردنى هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كى كورد كه له‌ناوچه‌كه روو بدا 50 18ی فیۆرییه‌ی 2001 تیرۆر كردنى فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرى ئه‌ندامى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو له شارى هه‌ولێر 51 19ی فیۆرییه‌ی 2009 کۆچی دوایی سه‌ربه‌ست عومه‌ر مامۆستای به‌شی شێوه‌كاریی په‌یمانگای هونه‌رجوانه‌كانی هه‌ولێر،و نه‌خشاندنی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی یه‌كی شوباتی له‌پاركی شاری هه‌ولێر. 52 19ی فێورییه‌ی 2010 کۆچی دوایی عه‌زیز کیخوسره‌وی نووسه‌ر،وه‌رگێر و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری گۆڤاری سروه له شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. 53 19ی فێورییه‌ی 1998 کۆچی دوایی مارف ئاغایی شاعیر، وه‌رگیر،چیرۆک نووس وهاوکاری گۆڤاری سروه له هاتووچووی رێگادا له مه‌هاباد. 54 20ی فێورییه‌ی 1993 كۆبوونه‌وه‌ى سێ ده‌وڵه‌تی ئێران، توركیه و سوریا دژى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان. 55 20ی فێورییه‌ی 1997 ساڵرۆژی دامه‌زرانی بزوتنه‌وه‌ى جوتیارانى كوردستان. 56 21ی فێورییه‌ی 1991 کۆچی دوایی مامۆستا هه‌ژار(عه‌بدولرحمان شه‌ره‌فکه‌ندی) شاعیر، مێژوونووس و وه‌رگێری به توانا له شاری مه‌هاباد. 57 21ی فێوریه‌ی 1954 رۆژی نیونه‌ته‌وه‌یی زمانی زگماکی. 58 22ی فێورییه‌ی 1999 سه‌رکوتی خوێناویی خه‌ڵکی شاری سنه له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران. 59 22ی فیورییه‌ی 1974 كۆچی دوایی شێخ له‌تیف شێخ حامد نوسه‌ری بواری ئه‌دبیاتی کوردی له باشووری کوردستان. 61 23ی فێوریه‌ی 1999 دادگاى توركیه سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى كوردستان عبدالله ئۆجه‌لانی به‌خییانه‌تكار تاوانبار كرد. 62 23ی فێوریه‌ی 1955 یه‌کگرتنی تورکیه و ئێران و عێراق بۆ سه‌رکوتکردنی هه‌ر چه‌شنه جوڵانه‌وه‌ی کورد و چالاکی نیزامی 63 23ی فێورییه‌ی 2010 کۆچی دوایی گولبه‌ر ژن هونه‌رمه‌ندی کۆرانیبێژی لێهاتوو له شاری به‌غدا. 64 24ی فێورییه‌ی 2010 به‌فه‌رمی ناسینی جێژنی نه‌ورۆز وه‌ک بۆنه‌یه‌کی جیهانی له لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له نێویۆرک. 65 24ی فێورییه‌ی 1925 ده‌ستگیر کردنی دوکتور فوئاد هاوكار و پشتیوان و رێبه‌ری شۆرشی شێخ سه‌عیدى پیران. 66 24ی فێورییه‌ی 1926 دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه‌ى زانستى كوردان له‌شارى سلێمانى،ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه تا ساڵى (1938) له خزمه‌ت كردن به‌رده‌وام بوو. 67 26ی فێورییه‌ی 1923 خسته خواره‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی ئینگلیزه‌كان به فرۆکه بۆ ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود شارى سلێمانى چۆل کا. 68 26ی فێورییه‌ی 1925 ئازاد كردنى شارى خارپوت له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانى شێخ سه‌عیدى پیران. 69 26ى فیورییه‌ی 1916 په‌یمانی سایکس پێك‌و دابه‌ش کردنی کوردستان له نێوان تورکیه،عێراق و سووریه. 70 26ى فێورییه‌ی1994 كۆچى دوایی مه‌حه‌مه‌د عه‌لى مه‌دهۆش شاعیری هۆنراوه‌ی خۆشه‌ویستى و جوانى .له شاری سلێمانی 71 27ی فێورییه‌ی 1992 دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه‌ى منداڵ پارێزى كوردستان . 72 27ی فێورییه‌ی 1995 ته‌قینه‌وه‌ی به هێز له شارى زاخۆ كه بوو به هۆى شه‌هید بوونی نزیكه‌ى (75) كه‌س. 73 28ی فێورییه‌ی 1923 ئیسماعیل خانى سمكۆ کۆتایی به دیداره‌که‌ی له شارى سلێمانى هێنا،و گه‌رایه‌وه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان 74 28ی فێورییه‌ی 1958 چاپ بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى پێشكه‌وتن ،له‌شارى به‌غداد. 75 28ی فێورییه‌ی 1999 کۆچی دوایی رۆسته‌م حه‌وێزی شاعیری شیعری رامیاری کورد له شاری کۆیه. 76 29ی فێورییه‌ی 1925 شه‌هید کردنی 47 که‌س له شاری دیاربه‌کر له باکووری کوردستان. مارس - March 1 1ی مارسی 1979 کۆچی دوایی نه‌مر مسته‌فا بارزانی تێکۆشه‌ری سیاسی و سه‌رۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان. 2 1ی مارسی 1985 کۆچی دوایی حیلمى شاعیر. 3 1ی مارسی 2004 دامه‌زرانی کانالی ئاسمانی رۆژ تی ڤی سه‌ربه پارتی کرێکارانی کوردستان. 4 3ی مارسی 1937 هه‌ڵگیر‌سانی شۆڕشی ده‌رسیم له باکووری کوردستان به رێبه‌رایه‌تی سه‌ید ره‌زا ده‌رسیمی. 5 3ی مارسی 1943 چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی گۆڤاری رۆژا نوێ له شاری به‌یروت پێته‌ختی لوبنان. 6 3ی مارسی 2010 كۆچی دوایی حافز قازی نوسه‌ر ، تێکۆشه‌ر و ڕۆشنبیری نیشتمانپه‌روه‌ری کورد،و سه‌رنوسه‌ری کۆڤاری هیوا له باشووری کوردستان 7 4ی مارسی 2010 ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی کاناڵی ئاسمانی رۆژ تی ڤی له لایه‌ن پۆلیسی وڵاتی بلژیک. 8 4ی مارسی 2001 ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیونی یه‌كگرتوو كه‌ناڵی (گه‌رمیان). 9 5ی مارسی 1991 رۆژی یه‌که‌می راپه‌رێنی خه‌ڵکی باشووری کوردستان له شاری رانیه ناسراو به ده‌روازه‌ی راپه‌رین. 10 5ی مارسی 2002 رۆژی دامه‌زرانی پارتی چاره‌سه‌ری دێموکراتی کوردستان. 11 6ی مارسی 1975 مۆر کردنی په‌یمانی شۆمی الجزایر له نێوان شای ئێران و جێگری سه‌رۆکی ریژیمی به‌عسی عێراق. 12 8ی مارسی 1921 رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان. 13 8ی مارسی 1923 بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ى رۆژنامه‌ى (بانگى حه‌ق) له ئه‌شكه‌وتى چیاى (جاسه‌نه) له‌كاتى شۆرشه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود. 14 8ی مارسی 1991 شاره‌كانى (هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌مچه‌ماڵ و عه‌ربه‌ت و زه‌رایه‌ن و نه‌سرۆ باریكه‌و سمۆد) له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌رى كوردستانه‌وه ئازاد كران. 15 9ی مارسی 2010 کۆچی دوایی مامۆستا سه‌گڤان عه‌بدولحه‌کیم ڕۆژنامه‌وان و نوسه‌ر، بێژه‌رێکی ڕادیۆ و ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی نوسه‌رانی کورد و ناسراوی ده‌ڤه‌ری بادینان. 16 9ی مارسی 1989 کۆچی دوایی محه‌ممه‌د شێخۆ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ و نیشتمانپه‌روه‌ری کورد له شاری قامیشلوو له رۆژئاوایی کوردستان. 17 9ی مارسی 1991 شاره‌كانى (كۆیه‌و شه‌قڵاوه‌و ده‌ربه‌ندیخان) له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌رى كوردستان ئازاد كران. 18 10ی مارسی 1925 حكومه‌تى توركیه به‌مه‌به‌ستى خه‌رج كردنى له دژى شۆرشى كورد داواى (10) ملیۆن لیره‌ى له په‌رله‌مانى ووڵاته‌كه‌ى كرد. 19 10ی مارسی 1925 ئازاد كردنى ناوچه‌كانى (سلیڤان، هازرو، ئارگاوه، چۆله‌مێرگ) له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانى شێخ سه‌عیدى پیران. 20 10ی مارسی 1970 له‌قوتابخانه‌یه‌كى بچووكى گوندى ناوپرداندا (مه‌لا مسته‌فا بارزانى و سه‌دام حوسێن) رێككه‌وتنامه‌ى ئۆتۆنۆمیان مۆركرد. 21 10ی مارسی 2004 داخستنى ته‌له‌فزیۆنى (یه‌كگرتوو) كه‌ناڵى (دهۆك). 22 11ی مارسی 1974 راگواستنى كورده فه‌یلییه‌كان له لایه‌ن رێژیمی به‌عسی عێراق. 23 11ی مارسی 1991 ئازاد كردنى شارى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى له لایه‌ن خه‌ڵک و پێشمه‌رگه. 24 11ی مارسی 2005 چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ژماره (1) ى رۆژنامه‌ى میدیاى كوردى له شارى سلێمانى . 25 11ی مارسی 1970 بڵاوکردنه‌وه‌ی رێکه‌وتنی 11ی ئادار له نێوان سه‌رکردایه‌تی شۆرشی کوردستان و حکومه‌تی عێراق له سه‌ر بناخه‌ی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان. 26 12ی مارسی 1924 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى دامه‌زرێنه‌ران له‌عێراق 17كورد له‌م هه‌ڵبژارنه دا سه‌رکه‌وتن، که یه‌كێكیان (شێخ قادر) ى براى شێخ مه‌حمود بوو. 27 12ی مارسی 2004 راپه‌رینی خه‌ڵکی شۆرشکێری قامشلی که ده‌یان کوژراو سه‌دان که‌س برینداری لێ که‌وته‌وه. 28 12ی مارسی 2006 ساڵرۆژی دامه‌زرانی بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتێکی یارسان. 29 13ی مارسی 1991 ئازد كردنى (باوه‌نوور،ئاڵتون كۆپرى،جه‌باره، گوڵه‌جۆ) له ژێر ده‌ستى رژێمى به‌عس. 30 13ی مارسی 1994 رادیۆى ده‌نگى یه‌كگرتوو سلێمانى ده‌ستى به‌په‌خشى ئاسایى خۆى كرد. 31 13ی مارسی 1995 تیرۆركردنى سه‌ڵاح هه‌ورامى مامۆستاى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین له باشووری کوردستان. 32 13ی مارسی 2007 بۆ یه‌كه‌م جار مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر داوه‌تێكى فه‌رمى شاى سعودیه گه‌یشته ئه‌و ووڵاته. 33 13ی مارسی 1992 به‌هۆی روودانی بۆمه‌له‌رزه 653 کوشته و هه‌زاران بریندار و ئاواره له شاری ئه‌رزنجان – باکووری کوردستان لێ که‌وته‌وه. 34 15ی مارسی 1987 بۆمبارانی شێمیایی شاری هه‌له‌بجه له لایه‌ن حکومه‌تی عێراق و شه‌هید بوونی زیاتر له 5000 که‌س له خه‌ڵکی بێ دیفاع. 35 15ی مارسی 1946 دامه‌زرانی یه‌که‌م رێکخراوی ژنانی دێموکراتی کوردستان. له‌شاری مه‌هاباد - رۆژهه‌ڵاتی کوردستان 36 15ی مارسی 1832 پاشاى كۆره هێرشى كرده سه‌ر كورده یه‌زیدییه‌كان. 37 15ی مارسی 1932 هه‌ڵگیرسانى شۆرشى یه‌كه‌مى بارزان . 38 15ی مارسی 1932 چاپ وبڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڤارى هیوا له شام . 39 15ی مارسی 1991 ئازاد كردنى شارى دهۆك له لایه‌ن خه‌ڵک و پێشمه‌رگه. 40 15ی مارسی 2004 حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بریارى دا بۆنه‌ى نه‌ورۆز رۆژانى (21 و 22 و 23) بكرێته پشوو. 41 15ی مارسی 2004 كورده‌كانى دانیشتووى شارى ژنێف كونسوڵخانه‌ى سوورییه یان ئه‌م شاره بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر گرت. 42 17ی مارسی 1993 ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى د.فوئاد مه‌عسوم له سه‌رۆك وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم. 43 17ی مارسی 1996 كۆچى دوایى حوسێن موئه‌نه‌س مه‌حمود یه‌كێك له مێژوو نووسه‌كانى سه‌رده‌مى نوێ. 44 17ی مارسی 2007 كۆچى دوایى مامۆستا مه‌لا عه‌لى عبدالعزیز رێبه‌ری گشتى (بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له كوردستان)، به‌نه‌خۆشى له‌شارى له‌نده‌ن . 45 17ی مارسی 1971 هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى كۆرى زانیارى كورد له‌شارى به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى (كۆرى زانیارى عێراق) و (كۆرى زانیارى كورد). 46 18ی مارسی 1999 کۆچی دوایی قادر دیلان هونه‌رمه‌ندی لێهاتوو و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی له پراگ پێته‌ختی چه‌ک. 47 19ی مارسی 1932 بۆردومانى کردنی ناوچه‌ى بارزان له لایه‌ن هێزى فرۆكه‌وانى ئاسمانى بریتانیا. 48 19ی مارسی 1974 رادیۆ ده‌نگى كوردستانى عێراق دووباره ده‌ستى به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆی کرد. 49 19ی مارسی 1988 ئه‌نفال كردنى دۆڵى جافایه‌تى له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسی عێراق. 50 19ی مارسی 1994 جیژنی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ورۆز له توركیه كرا به‌جیژنێكى فه‌رمی. 51 19ی مارسی 2004 كۆچى دوایى فوئاد حه‌مه‌وین هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد . 52 19ی مارسی 2007 ماڵئاوایی ئه‌كره‌م عه‌نه‌بى شاعیر‌و مامۆستاى زانكۆ به هۆى رووداوى ئۆتۆمبێل له شارى هه‌ولێر . 53 20ی مارسی 1897 کۆچی دوایی حاجی قادر کۆیی شاعیری ناوداری کورد له شاری ئه‌سته‌مبوولی تورکیه. 54 20ی مارسی 1988 ده‌ست پێكردنى ئه‌نفالى دووه‌م له‌ناوچه‌كانى قه‌ره‌داغى نزیك شارى سلێمانى له لایه‌ن رێژیمی به‌عسی عێراق. 55 20ی مارسی 1991 کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و پێشمه‌رگه شارى كه‌ركوكیان له‌ژێر ده‌ستى رێژیمی به‌عس رزگار كرد. 56 20ی مارسی 1993 كردنه‌وه‌ى رادیۆى پێشكه‌وتن ده‌نگى یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان .له باشووری کوردستان. 57 20ی مارسی 2007 له سێدارانى ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان ناوبراو له‌سه‌ر كێشه‌ى دوجه‌یل وچه‌ندین جینایه‌تی دێکه ده‌رحه‌ق به خه‌ڵک مه‌حکوم کرا. 58 20ی مارسی 1991 ساڵرۆژی دامه‌زرانی پارتی ئازادی کوردستان. 59 21ی مارسی 1946 به‌رێوه‌چوونی ئاهه‌نگى نه‌ورۆزى كوردان له‌شارى به‌غدا و له باخچه‌كانى مه‌لیك فه‌یسه‌ل . 60 21ی مارسی 1946 چاپ بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڤارى هاوارى نیشتمان له سه‌رده‌می كۆمارى کوردستان له شاری مه‌هاباد . 61 21ی مارسی 1979 جیابوونه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى سۆسیالیستى كوردستان له یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان . 62 21ی مارسی 1982 پێک هاتنی كۆرێك له‌سه‌ر ژیانی هونه‌رمه‌ندى ناوداری كورد كاوێس ئاغا له شارى هه‌ولێر. 63 21ی مارسی 2008 کۆچی دوایی که‌ماڵ خه‌بات سه‌رۆکی زانکوی سلێمانی و راوێژکاری خوێندنی بالا له شاری سلێمانی. 64 21ی مارسی 1989 کۆچی دوایی نوره‌دین زازا تێکۆشه‌ر و روناکبیری ناسراوی کورد. 65 21ی مارسی 2010 یه‌کگرتنی پارتی سۆسیال دێموکراتی کوردستان(رۆژهه‌ڵات)و کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگیری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان – ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه. و دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه- پارتی سۆسیال دێموکراتی کوردستان. 66 21ی مارس جێژنی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێ کوردی. .(له ده‌قه ئه‌فسانه‌ییه‌کاندا هاتووه که یه‌که‌مین شه‌ممه‌ی مانگی یه‌که‌می ساڵی 1767ی پێش زایین حه‌زره‌تی زه‌رده‌شت له دایک بووه، بۆیه ئه‌و رۆژه‌یان به نه‌ورۆز نێودێر کردوه،). 67 21ی مارسی 1946 بڵاو کردنه‌وه‌ی گۆڤاری هه‌ڵاڵه : گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریی به سه‌رپه‌رستی سه‌رنوسه‌ر حه‌سه‌نی قزڵجی. به‌هه‌مووی سێ ژماره‌ی لێ ده‌رکراوه له شاری بۆکان. 68 22ی مارسی 2003 بۆردومان كردنى مه‌قه‌ر و پێگه‌کانی ئه‌نساروئیسلام له ناوچه‌كانى هه‌ورامان . 69 22ی مارسی 2009 کۆچی دوایی دوکتور کاوس قه‌فتان مێژوو نووس و روناکبیری لێهاتووی کورد له شاری سلیمانی. 70 22ی مارسی 1972 به‌رێوه‌چوونی یه‌که‌مین میهره‌جانی شێعری کوردی له شاری که‌رکوک باشووری کوردستان. 71 23ى مارسی 1960 كۆچى دوایی محه‌مه‌د سه‌عید نه‌وڕه‌سى که‌سایه‌تی نیشتیمان په‌روه‌رى و شۆڕشگیرو یه‌كێكه له‌و زانا ئاینییه به‌ناوبانگانه‌ى كورد.باکووری کوردستان. 72 24ی مارسی 1923 به‌هۆى هێرشى ئینگلیزه‌كانه‌وه شێخ مه‌حمود و شۆررشگێران ناچار بوون شارى سلێمانى به جێبهێڵن. 73 24ی مارسی 2007 کانالی ئاسمانی نه‌ورۆز تی ڤی ده‌ستى به بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانى خۆی كرد. 74 25ی مارسی 1976 کۆچی دوایی ئیحسان نوری پاشا تێکۆشه‌ر، نووسه‌ر و ئه‌ندامی چالاکی کۆمه‌ڵه‌ی خۆیی بوون پاش (64) ساڵ له‌ده‌ربه‌ده‌رى، له‌شارى تاران. 75 25ی مارسی 1926 بڵاو کردنه‌وه‌ی گۆڤاری (زاری کر‌مانجی) کۆڤارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی،هونه‌ری،ئه‌ده‌بی مانگانه،به هه‌مووی 24 ژماره‌ی لێ بڵاو کرایه‌وه. 76 25ی مارسی 2003 كۆبوونه‌وه‌ى رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنى عێراق له‌شارى هه‌ولێر. 77 26ی مارسی 1948 چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی گۆڤارى نزار به‌سه‌رپه‌رشتى عه‌لائه‌دین سه‌جادى له شاری به‌غدا. 78 27ی مارسی 1991 داگیركرده‌وه دووباره‌ی شارى كه‌ركوك له لایه‌ن هێزه سه‌رکوت که‌ره‌کانی ریژێمى به‌عسی عێراق. 79 27ی مارسی 1980 کوشت و بری به کۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵکی گوندی قه‌لاتان ناوچه‌ی نه‌غه‌ده رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران 80 28ی مارسی 2004 کۆچی دوایی سه‌روه‌ت سه‌وز هونه‌رمه‌ندی نێگارکێشی به توانای کورد له شاری به‌غدا. 81 28ی مارسی 1994 دامه‌زرانی بزوتنه‌وه‌ی دێموكراسیخوازانی كوردستان. (به‌هادین نوری سكرتێری ئه‌و بزوتنه‌وه بوو تا ساڵی 2004) له باشووری کوردستان . 82 29ی مارسی 1956 كۆچى دوایى میرزا مارف شاعیرى هه‌ڵکه‌وتووی كورد. 83 29ی مارسی 2009 سه‌رکه‌وتنی پارتی کۆمه‌ڵگای دێموکراتیک (DTP) له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی باکووری کوردستان. 84 30ی مارسی 1947 له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د سه‌رۆک کۆماری کوردستان له چوارچرای شاری مه‌هاباد رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. له لایه‌ن رێژیمی دیکتاتوری بنه‌ماڵه پاشایه‌تی ئێران. 85 30ی مارسی 1947 له سێداره دانی محه‌ممه‌د حوسێن سه‌یفی قازی وه‌زیری به‌رگری کۆماری کوردستان جێگری پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و ئامۆزای پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د به ده‌ست ریژیمی پاشایه‌تی ئێران له‌چوارچرای شاری مه‌هاباد. 86 31ی مارسی 1943 بڵاو بوونه‌وه‌ی گۆڤاری روناکی له شام. 87 31ی مارسی 1987 بۆمبارانی گازی ژاراوی شێخ وه‌سان له لایه‌ن حکومه‌تی دژی گه‌لی به‌عسی عێراق. 88 31ی مارسی 1991 کۆچی میلیۆنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی باشووری کوردستان (کۆڕه‌و) له‌ترسی هێرش و په‌ڵاماری سوپای ریژیمی به‌عسی عێراق. 89 31ی مارسی 2003 کۆچی دوایی مه‌ناف که‌ریمی تێکۆشه‌ری سیاسی، وه‌زیری فه‌رهه‌نگ له کۆماری کوردستان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد بۆ سه‌فه‌ری باکۆ، درێژه‌ی هه‌یه...
Things you can do from here:
- Subscribe to Latest entries on: Renaissance News using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment