Saturday, November 27, 2010

دەستەبەر بـــونی ئـــازادی ژن،لە نابودییحاکمیەت و دەسەلاتی دینی دایە!

 
 

Sent to you by گریلا via Google Reader:

 
 

via (title unknown) by werash on 11/26/10

 نـــــــــــا بـــــۆ دیـــــــــــن! بــــــەڵـــــــــــێ بــــــۆ ئــازادی تــــــاک!

  عوسمان- مەلا:هەمو رۆژێک بە ترسەوە چاو لە خەبەرەکان ئەکەم. رۆژ نیە خەبەری کوشتنی ژنێک/کچێک، خۆ سوتاندنی ژنێک/کچێک دۆزینەوەی تەرمی سەربراوی ژنێک/کچێک نەبیسین و نەبینین. بەردەوام و هەمو رۆژێک لە خەبەرەکانی تەلەڤیزیونەکان، رادیوەکان، رۆژنامەکان ، فەیسبوک و سایتەکانی ئینتێرنێت ئەم جۆرە خەبەرانە دەبیسین و دەبینین کە هێزە چەکدار و ئاسایشەکانی حکومەت و حیزبە ئیسلامیەکان شارۆمەندانی خۆێان زیندان، شکەنجە، بەردەباران، شەلاق لێدان، ئێعدام و بێ سەروشوێن کرد. رۆژ نیە ئەم خەبەرانە نەبیسین کە باوکێک کچەکەی خۆی کوشت بە چەقۆ، براێەک بە فیشەک خوشکەکەی کوشت، پیاوێک بە دەمانچە و چەقۆ ژنەکەی خۆی کوشت. رۆژ نیە لە سەردەمی ئێستادا کە سەدەی ٢١ و هەزارەی سێهەمە ئەم خەبەرانە نەبیسین کە موسوڵمانەکان و دەوڵەتە ئیسلامیەکان دەست و لاقی خەڵکانێکیان پەراند لە بەر دزی، وە خەڵکانێکی تریان لەبەر نارەزاێەتی دەربرین بەرانبەر بە حوکمە نا ئینسانیەکانی دەسەڵات و ئیسلام شکەنجە و ئێعدام کرد.

سەرجاوەی تەواوی ئەم کردەوە نا ئینسانیانە دینەکان بە گشتی و بە تایبەتی دینی ئیسلامە! بێگومان سیستەمی نا ئینسانیی سەرماێەداری بە رێبەریی زلهێزەکان و لەسەرەوەی هەموان ئامریکا، لەبەر قازانج و بەرژەوەندی خۆێان لە لاێەک دژاێەتی برێک گوروپی ئیسلامی دەکەن، لە لاێەکی دیکەوە گوروپەکانیتر چەکدار دەکەن، یارمەتییان دەکەن، رێکیان دەخەن ئەێنپارێزن، بەرهەمیان دێننەوە و حکومەتیان بۆ پێک دێنن.

دینی ئیسلام بە پێی ناوەرۆکی نا ئینسانی و کۆنەپەرەستانەوە کە هەێەتی، باشترین وەسیلەێە بۆ ترۆر کردن و کوشتار و لەناو بردنی رەوت و رێکخراوە و حیزب و کەساێەتیە عدالەت خوازەکان و ژنان و پیاوانی چەپ و پێشکەوتن خواز. خودی دینەکان بە گشتی و بە تایبەتی ئیسلام لە سەر ئەساسی ئەم تایبەتمەندیە نا ئینسانیانە پێک هاتون. بۆ نمونە هەر لەو وڵاتانەیدا کە لەم چەند دەێەی دواییدا ئەمپرلیالیستەکان بە رێبەریی ئەمریکا و لە ژێر ناوی دێموکراسیدا حکومەتی ئیسلامییان پێک هێنا و سەپاندیان، مرۆڤ هیچ نرخ و ماناێەکی نەماوە. هەر وەک دەبینین ژمارەێەک کاربەدەست و چەکداری حکومەت و حیزب و گوروپی ئیسلامی ئازادانە و وەک هار لە شەقامەکان و کۆلان و هەمو جێگاێەک پەلامار دەدەن و هەڵدەکوتنە سەر ماڵ و حاڵی خەڵک و تیرۆر دەکەن، دەگرن و دەرفێنن و دەکۆژن، بەڵام هیچ لێپرسینەوە و لێپێجینەوەێەک لە ئارادا نیە. هۆکاری ئەم کوشتن و تیرور و توندو تیژیانە، هەمان باوەری پیاوسالاری-ئیسلامییە کە پیاوەکانی توشی نەخۆشیی خوێنرشتن کردوە. ئیسلام، ئایدولوژیای مەرگ و کوشتارە کە پەیرەوەکانی خۆی هار کردوە و ئامادەن لەبەر رەزای الله خوێن برێژن و تەنانەت منداڵی خوشیان بکوژن.

بە پێی قورئان، الله فەرماندەری رق و خوێن و قین و نابود کردنە. الله، هەر بە وتەی خودی موسولمانەکان هیچ لێبوردن و بەخشینێکی بۆ کەس نییە بێجگە لە موسوڵمانەکان نەبێ. ئەم فەرمانانەش دەبێ بە بێ هیچ دودڵی و پرسیار کردن و لێکدانەوەێەک ئەنجام بدرێ. دینی ئیسلام پیسترین دیاردە و کارەساتە کە تا ئێستا بەرەوروی بەشەر بوەتەوە. ئیسلام لە هەمو کارەساتە سروشتیەکانی وەک بومەلەرزە، تسۆنامی، لافاو، گرکان و گەردەلولەکان زیانبارتر و ترسناکتر بوە و هەێە. ئیسلام لە هەمو نەخۆشیەکان و باکتەریاکانی وەک ئامفولانزای بەراز، بالندە، گاوەناز، سەرەتان و ئایدز خراپترە و زیاتر بەشەری لەناو بردوە. بەشێکی زۆر لە قورئان تایبەتە بە تکنیکەکانی شەر و شێوەی کوشتاری بە کۆمەڵ و شکەنجە و تالان کردن. خودی شەرەکانی ئیسلام نەک هەر لە داگیر کردنی ولاتانی دیکەدا، بگرە هەر لە گەڵ خودی عەرەبەکانی عەرەبستان و وڵاتانی دیکەی عەرەبی کە بە سەدان هەزار بەشەری تێدا کوژرا و سەر بردران. شەرەکانی قەڵای غەیبەر، ئوحود، بەدر و غزوە و کەمین دانانەکانی دیکە کە هەمو خەڵکەکانیان دەکوشت و ماڵ و سامان و ژنەکانیان وەک دەسکەوت بە تالان دەبرد.

ئیسلام لە راستیدا نەخۆشیەکی ترسناکە کە بەشەر توشی بوە. ئیسلام باکتریاێەکی ترسناکە کە توشبوان بەم باکتریا هار دەکا و توانای بیر کردنەوە و ئەخلاق و لێکدانەوەی مەنتقی و مەعریفیی تێدا دەکۆژێت. ئیسلام مێشکی ئینسان لە کار دەخا و دەیکاتە مردوێەکی بجوڵ کە بە ئارەزوی مردنەوە دەژێت. ئیسلام مێشکی ئینسانی تێک دەدا و موسوڵمانی توش بو قەناعەت پێ دەکا کە دەست بۆ ئەنجامدانی هەر جیناێەتێک و کردەوەێەکی نا ئینسانی بەرێ، کە هیچ مێشکێکی سالم و عاقڵ ئەنجامی نادا. کردەوە تیروریستانەکان و ژن کوشتنەکان و بەردەباران و خەتەنە و سەربرینەکانی ژنان و مندالان بە دەستی موسوڵمانان بەڵگەی زیندوی ئەم راستیانەن. بەم شیوەێە تێدەگەین کە موسوڵمانان هەم مێشکیان ناتەواوە، هەم نەخۆشی نەفسییان هەێە و هەم حەزیان لە خوێنرشتن و ئازاردانە. هەمو ساڵێک دەبێ رۆژێکی تایبەت کە ناوی جەژنی قوربانە تەرخان بکرێ بۆ رشتنی خوێن تا اللەی ئیسلام دورونی دامرکێ. قورئان مانیفستی خوێن رشتن و کوشتارە.

موسوڵمان کونتروڵی مێشکی بە دەست خۆی نیە، هەر بۆێە ناتوانێ چاک و خراپ، غەڵەت و دروست، تاوانبار و بێتاوان لێک جیا بکاتەوە. کاتێک موسوڵمانێک خۆی و دەێان کەسی دیکە کە هەمیشە زۆربەێان ژن و منداڵی بێتاوانن لە بەر رەزای خوا دەتەقێنێتەوە، ئیتر ئەم موسوڵمانە فەرمانی مێشکی بە دەست خۆی نیە. هەر وەک چلون کونتروڵی تەلەویزیون و ویدو و سەتەلایت بە دەست توێە، کونتروڵی مێشکی موسوڵمانیش بە دەست سەرانی دین و مەلا و رێبەرانی ئیسلامیەوەێە. کاتێک کە وایروسی ئیسلام دەچێتە ناو خوێنی کەسێکەوە، ئەو کەسە ئیتر موسولمانە و موسوڵمانیش راست دەوری ئەو کەسانە دەبینن کە بە مادەی بێهۆشکەر توش بون. باکتەریای ئیسلام مێشکی موسوڵمان داگیر دەکا و ئیتر بەدەست خۆی نیە. کاردکردی دین لە خۆیدا وەک مادەی بێهوشکەرە، وە رێبەرانی دینیش هەمان دەوری فروشیاری مدەی بێ‌ۆشکەر دەگێرن. مادەی بێهۆشکەری ئیسلام بە شیوەێەک مێشکی موسوڵمان تێک دەدا کە توشی ورێنە و حەلەق و مەلەق بێژیی دەکا. بۆ نمونە کاتێک باسی کارەساتە دەڵتەزێنەکانی بومەلەرزە و لافاو و گرکان و گەردەلول دەکەین کە بە سەدان هەزار ئینسان و دەێان شار و گوند لەناو دەبا، دەڵێن ئەوە خوا تاقیتان دەکاتەوە. یان لەبەر ئەوەیکە ژنان سەریان داناپۆشن، یان غەزەبی خواێە لەبەر خۆ روت کردنەوە و گورانی وتنی ژنان و کچان. هەر وەها ئیدیعا دەکەن هەر موسوڵمانێک ئەم ناپاک و بێدینانە لەناو بەرێت و لە رێگای اللە و ئیسلام دا بکوژرێت، شەهیدە و یەکسەر دەچیت بو مەجلیسی پێغەمبەرەکان لە رەستورەکانەکەی اللە واتە (بەهەشت) وە اللە بە شەراب و سێکسی حۆریەکان و کورانی منداڵی بی توک خزمەتیان دەکا.

ئەوەی موسوڵمانە جێگای مەترسی و نیگەرانییە! کاتی ئەوە هاتوە دەست بەکار بین بۆ چارەسەری نەخۆشیی ئیسلام. ئەمرۆ بەشەر توانیویەتی بە واکسینە کردن و دەرزی لێدان، پێش بە هەمو نەخۆشیەکان بگرێ. هەر بۆێە دەبی دەرمانی پێشگرتن بە ئامفلانزای ئیسلامیش بۆ داهاتوی کۆمەڵگاو مندالان و نەوەکانمان بگرین. بە چەکی زانست و مەعریفە، بە شی کردنەوەی ئاێەتە نا ئینساننی و خوێناویەکانی قورئان و حەدیسە دژی ژنەکانی موحەمەد بچینە شەری دینەکان و دینی ئیسلام. دژاێەتی کردنی دین بە بێ دژاێەتی کردنی دەسەڵاتە دینیەکان، یاسا دینیەکان، سەران و رێبەرانی دینی، بێ ئاکام دەبێ و لە کۆڵمان ناکەوێ. دەبێ کولتوری کۆمەڵگا کە ئیسلامیە لە ریشەوە هەڵکێشرێ و فرێ بدرێ. دەبێ کۆتایی بە برێوە بردنی بۆنە و مەراسمە دینیەکانی وەک جەژنەکانی قوربان و رەمەزان و مولود و مێعراج بهێنری و رسوا بکرێ. ئەم جەژنانە، جەژنی سەرکەوتنی عەرەبی ئیسلامیی داگیر کەر و خوێریژە بەسەر کورد و میلەتانی ناوچەکەماندا. هەر جورە رەفتار و کردار و رەوشتێکی ئیسلامی دەبێ بکرێتە بابەتی گالتەجاری و کاری وا بکری کە کەس نەوێری و شەرم بکا کە بە ئاشکرا بڵێ موسولمانم. هەر موسوڵمانێک تیروریستێکی شاراوە لە ناخی داێە. هەمو تیروریستەکان موسولمانن. هەمو موسوڵمانەکان تیروریستن. سەرچاوەی کوشتاری ژنان ئیسلامە! ژنان کاتێک بە مافە ئینسانیەکانیان دەگەن کە ئیسلام لە یاسا و ژیان و کومەڵگادا ریشە کیش کرابی.

بژی ئازادی و یەکسانی!

نا بۆ دین!!!!!

 عوسمان- مەلا

http://werash.wordpress.com/

٢٤/١١/٢٠١٠



 
 

Things you can do from here:

 
 

No comments:

Post a Comment